بورجەکەی شاری بیزا لە ئیتالیا گوایە بستێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  823 بینین

بورجەکەی شاری «بیزا» لە ئیتالیا، گوایە بستێک بە لشیەکدا خوار بۆتەوە و هەر ناکەوێ. ئەمە لە هەموو دونیادا ناوی دەرکردووە، کەچی منارەکەی مزگەوتی ئامێدی لە خوارەوە تا سەرەوە زیاتر لە بستێک خوار بۆتەوە هەر ناشڕوخێ، کەچی کەس ناوی ناهێنێ.