ئەزانی ئەگەر لە کاتی پژمینا مرۆڤ چاوی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
901 بینین
ئەزانی ئەگەر لە کاتی پژمینا مرۆڤ چاوی نەنووقێنێ دەست ئەکا بە تڕ کەندن. سا بە خوا برا چاو بنووقێنی و نەنووقێنی هەر ئەبێ بینووقێنی؛ چونکە پژمینی بێ چاونووقاندن هەر نابێ. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەماری ناو بۆڕیی «سی» و گەروو بە تەوژمی پژمینەکە کووڕ ئەبێتەوە، ئەو دەمارە چووەتە ناو پێڵوەکانی چاویشەوە و بەو هۆیەوە پێڵوەکان گرژ ئەبنەوە و چاوەکە ئەنووقێ.