لەو ماڵە دوو سێ منداڵیان هێنابوو خەتەنەیان...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
963 بینین
لەو ماڵە دوو سێ مناڵیان هێنابوو خەتەنەیان ئەکردن، کچێک لەوێ بوو ئەویش دەستی کرد بە گریان و هاوار هاوار. وتیان تۆ بۆ چ ئەگری؟ خۆ تۆ خەتەنە ناکەن. وتی ئاخر بۆ منی تیژ ئەکەن.