جاران ئەمە هەبوو دوو کەس یا سێ کەس لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  587 بینین

جاران ئەمە هەبوو دوو کەس یا سێ کەس لە ئەسپێکا ئەبوون بە شەریک، سا یا میراتی بووایە یا کڕین. لە «مایندۆڵ» دوو کابرا بە شەریکی ماینێکیان کڕیبوو، ڕۆژێک یەکێ لە کابراکان بە دار هاتە وێزەی ماینەکە زۆری لێ دا، ئەوی تر وتی ئەوە بۆ لەو بەستەزمانە ئەدەی؟ ئەمیش وتی برا من لە بەشەکەی خۆمم داوە، تۆ هەقت چییە؟