شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی مەلا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  335 بینین

شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:

مەلا جەلالی مەلا حەسەنی ئابڵاخ؛ ڕۆژێک لە بازاڕ مریشکێکی زیندوو ئەکڕێ و ئەیخاتە ژێر جوبەکەی و ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە بیریی ئەچێ مریشکەکە دانێ و دائەنیشێ و هەر بە جوبکەیەوە خۆی ئەخاتە بەلادا و ئەکەوێ بەسەر مریشکەکەدا، مریشک دەست ئەکا بە قیژوهۆڕ! مەلا جەلال ئەترسێ و هەڵ ئەستێ و ڕا ئەکا ئەڵێ: خەڵکینە بمگەنێ، دەعبایەک لەژێر جوبەکەمایە خەریکە بمخوا!