شێخ مارفی قەرەداغی و مامۆستا مەلا کەریم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  665 بینین

شێخ مارفی قەرەداغی و مامۆستا مەلا کەریم جارێک لە بەغدادا سواری پاس ئەبن و بە تەنیشت یەکەوە دائەنیشن، پاشان ژن و کچێکی زۆر سەر ئەکەون و بە پێوە ڕائەوەستن، شێخ مارف ئەیەوێ مەلا کەریم بترسێنێ ئەڵێ: مامۆستا وەڵڵا پەنجا فلسم نەدەیتێ هەڵئەستم بۆ ئەوەی کچێک لە تەنیشتتەوە دانیشێ. ئەویش ئەڵێ: «کاکە مارف سەد فلست ئەدەمێ و هەستە».