شێخ قادری سیامەنسوری بە شێخ حەبیبی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  702 بینین

شێخ قادری سیامەنسوری بە شێخ حەبیبی تاڵەبانی (کە هەردووکیان خزم بوون)، ئەڵێ: بیستومە هەر کەس هەتیوێک وا لێبکا لە ڕۆژی قیامەتا هەتیوەکە سواری سەر شانی ئەبێ. شێخ حەبیبیش ئەڵێ: «بەخوا شێخ قادر! هەموو کەسێکم پێ هەڵئەگیرێ، بەڵام تۆم پێ هەڵناگیرێ».