لەو وڵاتی خۆشناوەتییە لە گوندی هەناروێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  514 بینین

لەو وڵاتی خۆشناوەتییە لە گوندی «هەناروێ» مەلا وەیس ناوێک هەندێ پەنیریان بۆ بردبوو. فەقێیەکانی پەنێرەکەیان خواردبوو. لە هەر کامیانی ئەپرسی، ئەیوت من نەمخواردووە. پەنیر سەری تیا چوو. ئەمجا بە مەلایان وت: وا پەنیرەکە نەما و کەسیش نازانێ کێ خواردوویە؟ مەلاش وتی: «ئاو ئەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوویە».