لە کۆڕێک بووین بڕیار وا بوو کە لێژنەیەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  556 بینین

لە کۆڕێک بووین، بڕیار وا بوو کە لێژنەیەک هەبێت لە کەلەپووری ئیسلامەتی بدوێ و بهێنێتەوە ناوەوە. ئەو لێژنەیە برێتی بوو لە شێخ محەمەدی خاڵ و یەکێکی تر و خاوەنی ئەم کتێبە، یەکەکەی تر تۆزێ ملپێچی ئەکرد و پێی خۆش نەبوو بچێتە لێژنەیەکی واوە. لە ناو ئەو دانیشتووانەدا، کە لەو شوێنە هەبوون یەکێکیان مەسعوود محەمەد بوو، کوڕی مەلای گەورەی کۆیە. هەڵیدانە وتی: «خزمە من ئەبم، خۆ پیاو موسوڵمان بێ. کافر نابێ».