مەلا بەها هەبوو لە بیارە ئەیوت کە پیاو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
837 بینین
مەلا بەها هەبوو لە بیارە ئەیوت: «کە پیاو بە لای گۆڕستانا ئەڕوا، دڵی لە «ئاوێسەر» و «حەوش و بارانی»«ئاوێسەر» دیمەنێک لە تەوێڵە. «حەوش و بارانی»، بەسەر «دەرەی مەڕ» ەوەیە، یەک لە یەک خۆشترو چاوەندازترن.یش هەڵئەکەوێ». ئەیانوت قوربان بۆ چی؟ ئەیوت خوا ئەیزانێ ئەمانەی کە لێرەدا ڕاکشاون چ نازداران چاوکاڵان و شۆڕە سوارێکن. بەچیدا ئەزانین ئاوێسەر و حەوش بارانیش لە ژێرەوە پڕنین لە مانەو لەسەرەوە وا گوڵاڵە و هەڵاڵە ئاخڵەیان داوە؟