شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی ساڵی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1082 بینین
شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی: ساڵی ١٩٦٣ هەموو پێخۆری ناو شاری سولەیمانی هاتبووە سەر ئەوەی کە پیاوێکی هەژار هەبوو سەبەتەیەکی دابووە بندەستی و بانگی ئەکرد: پەڵپێنەی جوان و گەورەی گەڵا پان، وەرن بیکڕن بیخۆن بە نانی دێمیلەی مەریوانەوە، زۆر بە لەزەتە!