گۆرانی کۆنی شارەزوور بە باڵای نازداراندا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
851 بینین
گۆرانی کۆنی شارەزوور بە باڵای نازداراندا:
ئەوا بەهارە عێل بەرەو خوارە
نازدار دەستیان گرت چوون بۆ تەپاڵە
ئەو دەشت پڕیە تەپاڵە وشکە
ژێری تەپاڵە مار و دووپشکە
دەستێکی برد بۆ هەوەڵ تەپاڵە
تەقەی لێ هەڵساند لەو پەنجە و خاڵە
یەک گل زیڕانی، دوو گل زیڕانی
چاوی هەڵتەکان لە هاوڕێکانی
لێ گلێر بوونەوە وەک هۆری بەهەشت
شەوقیان بڕیبوو لە دەر و لە دەشت
کەپرێکیان بۆ بەست بە دڵ و بەگیانی
چەپ چەپ ڕێحانە نایان لە بانی
شەش کیسە خەنە بۆ گڵە بانی
دوو سەلک سابوون بۆ سواغ دانی