کابرایەک هەبوو لە چوارتا دەروێش عەوڵای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  931 بینین

کابرایەک هەبوو لە «چوارتا» دەروێش عەوڵای ناو بوو، ئەم دەروێش عەوڵایە کچی ئەولاساری ژنی بوو. کەرێکیان هەبوو کەرەکەیان تۆپی. شەوێ کابرا لەگەڵ ژنەکەیا کەوتە ئیشی شەرعی. ژنەکەی پێ وت ئاخر پیاوەکە ئیمە تاقە کەرێکمان هەبوو سەرمای ژیانمان بوو تۆپی. ئێستا تۆ چۆن ئیشی وا ئەکەی؟! عەوڵاش هەر کوتی پێوە ئەدا و ئەیوت: «تۆپی تۆ خۆش، تۆپی تۆ خۆش».