کابرایەک لە ژووری مزگەوتێکا خەریک بوو کە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  676 بینین

کابرایەک لە ژووری مزگەوتێکا خەریک بوو کەرێکی ئەگا؛ کابرایەکی تر بە سەریا چوو. تفێکی لێ کرد و پێی وت: «تۆ هیچ شەرم ناکەی لە ژووری مزگەوتا ئیشی وا ئەکەی؟» کابرای کەرگێ ئاوڕێکی لێ دایەوە و وتی: «ئا تۆ لێم گەڕێ تا لەم ئیشە خێرە ئەبمەوە، با هەروا تۆ تفت کردبێ لە خانەی خوا».