دوو ژن بوو بە شەڕیان یەکێکیان بە ئەوی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  635 بینین

دوو ژن بووە بە شەڕیان، یەکێکیان بە ئەوی کەیانی وت: بچۆ بەو لاوە هەی وا وا لێ کراوی حەمەسەن گاوە، ئەوە چۆن لە ڕووت هەڵدێ قسە ئەکەی؟ ئەویش وتی هەی کۆنە قەرەج حەمەسەن منی گاوە یا تۆ؟، کتوپڕ لەو وەختەدا حەمەسەن بەوێدا تێ پەڕی، ژنەکە ڕووی تێ کرد و وتی توخوا خاڵە حەمەسەن ئەم کۆنە لۆتیە دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر منا ئەسوێ، ئەڵێ تۆ منت گاوە؟ تۆ کەی منت گاوە؟ خاڵە حەمەسەنیش وتی: کامجاریان ئەڵێیت؟