کابرایەک هەبوو لەو سەرە گەڕی ئاڵاندبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  468 بینین

کابرایەک هەبوو لەو سەرە گەڕی ئاڵاندبوو بە هەتیوێکا. کوڕەکەش ئەیوت نابێ و ناکرێ. خەڵک پێمان ئەزانن حەیای من ئەچێ. کابراش وتی بابە پاش ئەوە کە بە خێر لێ بووینەوە، من ئەتخەمە سەرشانم بە ناو بازاڕا ئەتگێڕم تۆ بانگ بکە بڵێ ئەو کابرایەم گاوە. کوڕەکەش وتی باشە و ئیش دروست بوو، پاشان سواری سەرشانی خۆی کرد و کوڕە هاواری ئەکرد و ئەیوت: «من ئەم کابرایەم گاوە»و کابراش لە ژێرەوە و بە دەم ڕێگا ڕۆیشتنەوە ئەیوت ئەهلی کار خۆیان ئەیزانن.{ne|}