هەژاری شاعیر هۆنیویەتیەوە کوڕ بە دایک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
826 بینین
هەژاری شاعیر هۆنیویەتیەوە:
کوڕ بە دایکی وت بێجگە لە باوە
چەند شوی ترت بوون؟ وەرامی داوە:
نۆ مێرد لەو هۆزی، نۆیان لەم هۆزی
دوو نۆش لە هۆزی نەورۆزە قۆزی
نۆ هەر لەبەر تاو خۆیان دەدۆزی
نۆشیان نیوەی ساڵ دەژیان بێ ڕۆزی
شەشە و شەشان و شەشێکی تریش
ورچەی ئامان و ڕەشێکی تریش
بەخوا ڕۆڵە گیان دەست بە هەویرم
وردە مێردەکان کەم دێنە بیرم!