شێخ مستەفای تەختە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  482 بینین

شێخ مستەفای تەختەتەختە گوندێکی لە ژاوەرۆ، جارێک کابرایەک ئەچێتە لای شکات کابرایەکی تر ئەکا کە چووە لەناو باخە گوێزەکەیا کۆڵێ گوێزی دزیوە، کابرای دزە بە کۆڵێ گوێزەوە گرتووە. «حەبیب» ناوێکیش لە تەختە هەبوو ئەو حەبیبەش ئاگای لێیە کە ئەم کابرایە ئەم گوێزەی دزیوە، بەڵام نە کابرای خاوەن باخە گوێز و نە حەبیب هیچیان ناوبانگێکی باشیان نەبوو، بەڵکوو زیاتر وا ناویان هەبوو کە درۆزنن.