حەمەی نادر هەبوو لە سولەیمانی جارێک شێخ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  693 بینین

حەمەی نادر هەبوو لە سولەیمانی، جارێک شێخ ڕەزا ئەچێتە ئەوێ. کتوپڕ لەناو بازاڕا تووشی حەمەی نادر ئەبێ، کە سواری کەرێک بووە، چاوێکی لێ مۆڕ ئەکاتەوە و بە توانجەوە پێی ئەڵێ: «تەماشاکە تەماشاکە سواری کەر بووە». حەمەی نادریش کتوپڕ پێی ئەڵێ: «بەخوا شێخ لام وایە وا نییە، چونکە من قەت نەمدی ئەم کەرە سواری تۆ ببێ». ئیتر شێخ ڕەزا وسکت ئەبێ.