مەلا سمایلی سولەیمانی دایکی مردبوو ژنە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  652 بینین

مەلا سمایلی سولەیمانی دایکی مردبوو. ژنە مردووشۆرەکە هەموو جارێ پێی ئەوت: دایکی مەرحوومت بەهەشتی بوو، چونکە لەو کاتەدا کە ئەمشۆرد هەر پێئەکەنی. مەلا سمایلیش چەند جارێک ئەم قسەیە هەر قبووڵ ئەکا و ئەبووا شتێکیشی بدایە و بیوتایە وایە، لە ئاخرا مەلا وەڕس بوو وتی: «قوڕ بەسەر عەقڵت، ئەوە ئەگەر پێکەنین بە چی پێکەنیو؟ ئەگەینە ئەو وەختە وەختی پێکەنینە؟»