ئەی قەبری تیرە ئەحمەدی حاجی ڕەحیمی کورد
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1307 بینین
ئەی قەبری تیرە، ئەحمەدی حاجی ڕەحیمکەسی کورد
گەنجێکی سەربەمۆرە کلیلی بە تۆ درا
تۆش بۆ خوا، قوسوور مەکە، قوربان لە خزمەتی
یەعنی بە ڕۆژ هەتاوی سەری بەو، بە شەو چرا
تەئریخی کۆچی موعجەمی ئەم سەترە کافییە...
لاوێکی بەرزی وا لە غەریبی شەهید کراحسێبی ئەبجەد: ؟