کابرایەکی کەچەڵ گاڵتە بە کابرایەکی بەڵەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  548 بینین

کابرایەکی کەچەڵ گاڵتە بە کابرایەکی بەڵەک کرد. وتی: ها فڵانی وا دیارە قەڵغانت هەڵگرتووە و ئەچی بۆ شەڕ؟ ئەی تاسکڵاوت بۆ چ لەسەر نەکردووە؟ ئەویش وتی: «ئەمەوێ تاسکڵاوەکە لە تۆ وەرگرم»