حەمە فەرەج هەبوو زابتێکە متقاعد بوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
641 بینین
حەمە فەرەج هەبوو، زابتێکە متقاعد بوو. لەم دەورەی دواییدا دەنگ وا بڵاوبوەوە کە لە مانگانەی متقاعدەکان کەم ئەکرێتەوە. ڕۆژێک لە سولەیمانی ئەم حەمە فەرەجە پیرێژنێکی تووش ئەبێ کە ئەویش مانگانەی تەقاویتی ئەبێ، ئەڵێ: ئەرێ کاکە حەمە فەرەج! ڕاست ئەکەن ئەڵێن لە تەقاویتەکان ئەبڕن؟ ئەویش خێرا پێی ئەڵێ: «جا تازە خۆ تۆ کەڵکی تێ بڕینت نەماوە».