حاجی مەلا ئەوڕەحمانی شەرەفکەندی ڕۆژێک...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
873 بینین
حاجی مەلا ئەوڕەحمانی شەرەفکەندی ڕۆژێک لەگەڵ سەید سەعیدی باخەوان لە شەرەفکەندیەوە ئەچن بۆ خانەقای شێخی بورهان. لە ڕێگا حاجی مەلا بە سەید سەعید ئەڵێ: دە وەرە سەید دوو قسەی خۆش بکە، با ڕێگەکەمان لەبەر بڕوا. سەید سەعید خەریک ئەبێ گەرووی پاک ئەکاتەوە، کەچی لە ناکاو تڕێک ئەکەنێ. بەمە زۆر تێک ئەچێ و لە شەرمەزاریدا سەر دائەخا و نقەی لێوە نایەت. حاجی مەلاش هیچ دەنگ ناکا و کارێکی وا ئەکا کە سەید سەعید وا بزانێ ئەم گوێی لە هیچ نەبووە. هەندێ هەردووک بە بێ دەنگ بە ڕێدا ئەڕۆن، لە پڕ سەید سەعید ئەڵێ: ئەرێ حاجی مامۆستا بۆ چ هیچ فەرمایشتێک نافەرمووی؟ حاجی مەلاش ئەڵێ: «بە خودای بابەلێ زۆریشم نقاندووە، هەر چەندە دەکەم وەک تۆ فەرمایشم نایێت».