مەلا محەمەدێکی تاڵ هەبوو جارێک بە شێخ با...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
700 بینین
مەلا محەمەدێکی تاڵ هەبوو جارێک بە شێخ بابە عەلی تەکیەیی ئەڵێ: قوربان دەرسی «ئێبن حەجەرم» پێ بڵێ. ئەویش ئەڵێ کوڕم تۆ لێی تێناگەی. ئەویش ئەڵێ: «قوربان من خوێندنم لەسەرە، تێگەیشتنم لەسەر نییە».