بە مەیموونیان وت بۆ ئەوەندە بێ دین و لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  679 بینین

بە مەیموونیان وت: بۆ ئەوەندە بێ دین و لە خوانەترسی، وەخت و ناوەخت نازانی؟ هەڵئەستێ و دا ئەنیشی ئیشێکی وا ئەکەی هەموو کەس دێنیتە پێکەنین، ئیتر چاوت لەوە نییە ئەگەر یەکێ ئەزیەتبار بوو وە یا لە ناو گێژاوی ماتەمێکا بوو، تۆ هەر لەسەر حوڵڵەسی خۆت ئەڕۆی. ئاخر ناترسی خوا غەزەبت لێ بگرێ؟ ئەویش وتی: «خوا چیم لێ ئەکا؟ مەگەر لەسەر ئەم شکلە لام با و بم کا بە ئاسک».