لە قسە گوێ ئاگردانی کوردییە ئەڵێ لە تان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  757 بینین

لە قسە گوێ ئاگردانی کوردییە ئەڵێ:

لە تانجیان پرسی: تۆ زۆر خێرا و بەهێزی بۆ ڕاکردن، کە چی گەلێ جار کاتێ کە ئەکەویتە سەر کەروێشک کەروێشکەکەت لەدەست دەرئەچێ، ئەمە بۆ چ وایە؟

ئەویش وتی: ئاخر کەروێشک بۆ خۆی ڕائەکا و من بۆ یەکێکی تر.