ئاڵتوون ئەفەندی هەبوو لە گاورەکانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  586 بینین

ئاڵتوون ئەفەندی هەبوو لە گاورەکانی سولەیمانی بوو: پیاوێکی باڵابەرزی باریکەلە، کەوایەکی درێژی ئەکردە بەری، قایشێکی باریکی ئەکرد بە پشتێن، سەدارەیەکی ئەکردە سەری، دەستی ئەخستە پشتیەوە و وردە وردە لە گەڕەکی گاورانەوە ئەچوو بۆ ناو بازاڕ، لێیان ئەپرسی ئاڵتوون ئەفەندی ئەو ئایەتە لە قورعانا کە ئەفەرموێ «فَأَلْهَمَها فُجُورَها وَ تَقْواهاعەرەبی» مەعنای چی؟ ئەویش بە بێ وەستان ئەیوت: «یانێ هەڵمەتی برد و فڕووجەکەی گرت و قووتی دا». ئەیوت: ئەی «أَلَمْ تَرَ كَيْفَعەرەبی» مەعنای چییە؟ ئەیوت: «ئا» لەم تەڕە، کەیفە.