حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادەی کۆیە ئەچێت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  757 بینین

حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادەی کۆیە ئەچێت بۆ بەغدا بە ناوبانگی مفتی زەهاویەوە، بۆ چاو پێکەوتن و زیارەتکردنی .پاش ئەم دیدەنیە ئەگەڕێتەوە بۆ کۆیە. ئەمجا خەڵک لێی ئەپرسن: «قوربان تۆ مەلاتری یا مفتی زەهاوی؟» ئەویش ئەڵێ: «هەردووکمان مەلاین، ئەوەندە هەیە من شوێن کتێب ئەکەوم، مفتی زەهاوی کتێب شوێنی ئەو ئەکەوێ»