سۆفی مەحموو هەبوو مجەوری خانەقای مەحوی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  806 بینین

سۆفی مەحموو هەبوو مجەوری خانەقای مەحوی بوو لە سولەیمانی، ڕاستی بە دەما نەئەهات. ڕۆژێک مەحوی ئەیگرێ ئەڵێ: سۆفی مەحموو تۆ قەت ڕاستت کردووە؟ ئەویش ئەڵێ: «قوربان ئەگەر ئەمەم بە ڕاست نەئەژمێرێ ئەموت نە».