پیاوێک هەبوو لە سنە ئامحەمەدی ناو بوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
812 بینین
پیاوێک هەبوو لە سنە ئا محەمەدی ناو بوو، شەڕی فەرا میرزا و هەورامییەکان دەستی پێکرد. فەرا میرزا سەرکەوت کە مەردم بەتەمای ئەوە نەبوون. ئەویش ئەیوت: «براگەل جەنگ چەند ئەندامێکی هەس، لەشەکەی ئازاییە، دڵەکەی تەگبیرکردنە، چاوگەلی خۆ پاراستنە، باڵگەلی فەرمانبەردارییەو زوانەکەی فێڵ و تەڵەکەس، پێشڕەوەکەی نەرم و لەسەرخۆییە، ڕانندەکەیچی سەرکەفتنە. هەرکەس ئەمانەی بوو لە جەنگا، جەنگ ئەواتەوە».