جەمالی جەمیل بەگ تەمەنی لە دەوری هەشت...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
957 بینین
جەمالی جەمیل بەگ تەمەنی لە دەوری هەشت ساڵیدا ئەبێ. حەسەن بەگی جاف وتی لە وەختی خۆیا دەنگ و باس وابوو کە «شوکری فەزڵی» شاعیری هاودەوری شێخ ڕەزا نێرەمووک بووە. ئەم جەمالە ڕۆژێک لە سولەیمانی ئەچێتە حەمامی مفتی، سەیر ئەکا شوکری فەزڵیش کە شێخ ڕەزا پێی وتووە «پورە شوکری»، لە حەمامە، پەشتەماڵێکی لە خۆیەوە ئاڵاندووە، لە بەینی پەشتەماڵەکەوە جەمال چاوی بە گەڵوگوونی شوکری فەزڵی ئەکەوێ سەیر ئەکا کێری هەر بەقەد ناوکە خورمایەکە. ئەمیش مناڵ ئەبێ، شتی وای بە لاوە سەیر ئەبێ کە پیاوێکی وا زەلام کێری وا بچووکی هەبێ. ئەڵێ: «ئای، ئای ئەم پیاوە کێری چەندە بچووکە». هەر کە ئەم ئەمە ئەڵێ شوکری فەزڵیش جەمال ئەناسێ و بێ وەستان ئەڵێ: «ڕۆڵە بۆ مناڵ گاین ئەوەندە بەسە».