عەباس قولی سوڵتان برا گەورەی فەرەجوڵڵا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  839 بینین

عەباس قولی سوڵتان برا گەورەی فەرەجوڵڵا بەگی «ئەڵمانە» بوو، ڕۆژێک هەر دووکیان لەگەڵ زابتێکی ئێرانیدا ئەچنە دەرەوە بۆ گەڕان، ئەچنە سەر ئەرزێک فەرەجوڵڵا بەگ قسە بۆ عەباس قولی سوڵتان و زابتە ئێرانییەکە ئەکا، ئەڵێ: «قوربان! ئی ئەرزە موسەتەحە، کە بە نەزەر و مبارکێت یاوو، ئینە چەند ساڵا لەم یزرع و لەم یەسمر بووە». عەباس قولی سوڵتانیش ئەڵێ: ئی فڵتە فڵتە چێشەن مەواچی! واچە نەکاڵیان».