پیاوێ هەبوو لە شارەزوورەوە مارفی ناو بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  690 بینین

پیاوێ هەبوو لە شارەزوورە مارفی ناو بوو، هەر خەریکی گا و گۆتاڵ بوو. برایەکی هەبوو «سەمین»ی ناو بوو، ئەم مافە هەمووجار خەڵکی ئەترسان بە براکەی کە وا پیاو ماقووڵی ماڵی شێخە. ڕۆژێک پێیان وت ئەرێ مارف سەمینی برات ئیشی چییە و بە چ جۆر لە ماڵێ شێخ دایە؟ وتی: «خزمی خەزووری سەپانی لەتکە هەرمێی ماڵی شێخە».