ئەحەی کڕنوو هەموومان ئەیناسین جارێ لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  697 بینین

ئەحەی کڕنوو هەموومان ئەیناسین کە چۆن بووە. جارێ لە شارەزوورە ژنێک مناڵێکی پێئەبێ هەر ئەگریێ و ژیر نابێتەوە، ئەحەی کڕنوو لەوێ ئەبێ پێی ئەڵی: توخوا خاڵە گیان ئەم مناڵەم بۆ بترسێنە، بەڵکوو ژێر بێتەوە. خاڵە ئەحمەدیش چاوی قیچ ئەکاتەوە و ڕوو ئەکاتە مناڵەکە، ئەڵێ: خوو لە قوزی دایکت بەم. ژنە ئەڵێ ئەی بێفەڕ! خاڵە بۆ چی من وام وت؟ خاڵە حەمەدیش ئەڵێ: دایکم بۆ چی من مەیموونم مناڵەکەت بۆ بترسێنم؟ مناڵێکە من بیترسێنم هەر ئەبی وای بترسێنم، پێی ڕازی نابی ئەیکەمەوە بە شوێنی خۆیا.