ژنێک هەبوو لە کەرکووک لە بەر تەکیە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
868 بینین
ژنێک هەبوو لە کەرکووک لە بەر «تەکیە» میمکە حەنیفی ناو بوو، زۆر پیر و پەرپووت بوو، بەم و بەو ئەژیا، لێیان ئەپرسی میمکە حەنیف عومرت؟ ئەیوت: «بە قوربانتان بم، پێنج و حەو ساران».