جوولەکەیەک هەبوو لە بۆکان خواجە مووشێی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  621 بینین

جوولەکەیەک هەبوو لە بۆکان خواجە مووشێی ناو بوو. ئەم خواجە مووشێیە کچێکی هەبوو -بلامانی- هەموو کەس پێی فێر بووبوو. تەنانەت خواجە مووشێ خۆیشی ئەیزانی، لەناکاو ڕۆژێک خەبەریان دا بە خواجە کە کچەکەت مووسڵمان بووە. ئەویش هەندێ ڕاما و پاشان وتی: «با بڕوا ئەو حیزە هەر بۆ ئیسلام باشە».