حاجی ئێلخانی دێبووکری ئەیەوێ ئەسپێک بکڕێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  594 بینین

حاجی ئێلخانی دێبووکری ئەیەوێ ئەسپێک بکڕێ، بە عەلیاغای کوڕی ئەڵێ: عەلی ڕۆڵە ئەسپێکی باشم بۆ پەیداکە بیکڕم. عەلیاغاش خۆی ئاسپێکی باشی ئەبێ، ئەڵێ چاک وایە بیفرۆشم بە باوکم. ئەسپەکە دێنن و ئەیگێڕن بە بەردەمی حاجی ئێلخانیدا، حاجی ئەڵێ غارێکی کەشی پێبکەن. کە کابرا ئاوزەنگی لێئەدا ئەسپە تڕێک ئەکەنێ! حاجی ئێلخانی ئەڵێ: «لایبەن لایبەن، بە ڕیشی باوکی خاوەنییەوە».