حەمە بچکۆلی عەلی ئاغا لە پشدەر قسەی لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  849 بینین

حەمە بچکۆلی عەلیاغا لە پشدەر قسەی لە مەلا سلێمانی ماوەت ئەگێڕایەوە، کە چۆن حەدیس ئەخوێنێتەوە، ئەیوت: «مامۆستا مەلا سلێمانی حەدیسان دەخوێنێتەوە، ئەڵێ پێغەمبەری بۆ حەزرەتی حونبەری گێڕایەوە، ئەویش بۆ حەزرەتی حەلی گێڕایەوە، ئەویش بۆ عەزرەتی حەسەنی گێڕایەوە، لەوێوە وردە وردە هاتە خوارێ تا گەیشتە سەر حەزرەتی سەحلەبەی، لەوێوە هێنای لە مەجلیسی وەعزەکەیدا وەکوو ڕمبێ چەقاندی».