کابرایەک هەبوو لەو شارەزوورە پێیان ئەوت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  703 بینین

کابرایەک هەبوو لەو شارەزوورە پێیان ئەوت «ئافە». ئیشی هەر دزیکردن بوو، شەوێک قیڕ لە ماڵێکا ئەیگرن ئەیبەن بۆ لای مەلا حەسەنی مەلا قادری بیارەو کە چێوی حوکمەتی بە دەستەوە بوو. مەلا لێی ئەپرسێ: کابرا تۆ بۆ چی چوویتە ئەو ماڵەوە؟ ئەڵێ: «وام زانی ماڵی خۆمانە». ئەڵێ: باشە کە ژنی خاوەن ماڵەکە دەرکەوت بۆ چی چوویت لە پاڵ کەنوەکەدا خۆت شاردەوە؟ ئەڵێ: «وەڵڵا قوربان وام زانی ژنەکەی خۆمە».