عەزیز بەگ هەبوو لە سلێمانی زۆری حەز لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  447 بینین

عەزیز بەگ هەبوو لە سلێمانی زۆری حەز لە گوڵ ئەکرد، ئەچوو لەم لا و لەو لا تووی گوڵی پەیدا ئەکرد ئەیهێنا لە مزگەوتەکەی شێخ جەلال ئەیناشت، بەڵام ناشتنەکەی ئەوە بوو کە بەیانیان ئەیناشت، ئێواران هەڵی ئەکێشایەوە و لە ژوور سەری خۆیەوە دایئەنا و ئەنووست! پێیان ئەوت: عەزیز بەگ چۆن وا سەوز ئەبێ؟ ئەویش ئەیوت: سەوز نابێ بە کێرمەوە! وڵات تێکچووە، پیاو ئەبێ ماڵی لە ژوور سەری خۆیەوە بێت!