لە ڕاستیدا لە کەلار بە ڕەمەزانان ڕۆژوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  548 بینین

لە ڕاستیدا لە کەلار بە ڕەمەزانان، ڕۆژوو بە نوێژەوە باوێکی زۆری هەیە. نوێژ و ڕۆژووەکەی کەلار کابرای قاورمەفرۆشی سلێمانی بیر ئەخستمەوە. ئەویش ئەوە بوو کە: کابرایەک هەبوو لە سلێمانی بەیانیان قاورمەی نۆکی ئەفرۆشت بە دەنگە زەڵاڵەکەی بانگی ئەکرد: قاورمەی نۆک بە نانی جوانەوە. کە واتە لە کەلاریش نوێژ بە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە!