وەستا بەشیری زانا جارێک لەگەڵ دۆستێکی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  500 بینین

وەستا بەشیری زانا جارێک لەگەڵ دۆستێکی هاوڕێی پەنجاساڵی خۆیدا دانەیەک «کاڵەک» ئەبێ، ئەیەوێ پێکەوە بیخۆن؛ دێنێ ئەیکا بە چوار کەرتەوە، ئەنیشێتە سەری سێ کەرتی ئەخوا و کەرتێکیشی ئەدا بە هاوڕێکەی. یەکێک لەوێ ئەبێ ئەڵێ: چۆن بەشکردن وا ئەبێ؟ بەشکردن ئەوەیە بیکەی بە دوو کەرتەوە لەگەڵیا. ئەڵێ: کردوومە بە دوو کەرتی تەواوەوە. ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: ئەو کوزە بخوات و سێ کوزەکەی تریش بکڕێنێتەوە. ئەوە وەکوو یەکمان لێ دێتەوە!