لەو ئالانە کوڕێک ڕێی ئەکەوێتە ماڵی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  653 بینین

لەو ئالانە کوڕێک ڕێی ئەکەوێتە ماڵی پوورزایەکی و پێی ئەڵێ: ئەرێ پوورزا گیان ماشانو بوون؟ ئەویش ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا پوورزا گیان ماشانو زۆر بوو، بەڵام خێرو لێ نەدی. کوڕە ئەڵێ: بۆ چی خێرو لێ نەدی پوورزا گیان؟ ئەڵێ: وەڵڵا پوورزا گیان پاکن بۆ خواردن!