خلەی مەحمووی پیروەیس خوشکێکی هەبوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  484 بینین

«خلەی مەحمووی پیروەیس» خوشکێکی هەبوو دابووی بە مێرد. پاش ماوەیەک مێردی خوشکەکەی مردبوو. لە خلە ئەپرسن: مامە خلە پیزەی خوشکت میراتی چی بەرکەوت لە مێردەکەی؟ وتی: چوار مانگ و دە ڕۆژ.