ئەڵێ ساڵێک لە قڕژاڵ یان پرسیی ئەوە تۆ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
948 بینین
ئەڵێ ساڵێک لە «قڕژاڵ» یان پرسیی: ئەوە تۆ چۆن دوو سەر و چوار چاو و دوو دەمت هەیە، بە هەردوو بارا ئەچی بە ڕێگادا و لە هەردوو سەریشەوە گاز ئەگریت؟ وتی: برا ئەوە ئێوە نایزانن، من لێم دێت ئێوە لێتان نایە، من پێم ئەکەوێ ئێوە پێتان ناکەوێ.