بیحەمدیللا بە بولبول مەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
2356 بینین
بِحَمْدِ اللّهعەرەبی بە بولبول مەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ
عەتای فەرموو خودا گوڵغونچەیێکی تازە و لێوئاڵ
ئەگەرچی ناوچەوانی پاکی قیبلەی ڕۆژپەرستانە
هیلالی عیدی فیترناوی تایبەتیش دەرئەخا، ئەمما بە ئەبرۆی کاڵ
دەهان و مەقعەدی دوژمن قەعادەی بێت و بلوێری
دەماری حاسیدی دەسرازە، ئێسقانی عەدووی خڕخاڵ
ئەگەر پێشکەش ئەفەرموون پێشکەشی بێت عەرشی ڕەحمانم
بە توولی عومر و عیلم و فەزڵ و جاهـ و حیشمەت و ئیقباڵ
ئومێدم وایە بەدخواهی بەهەشتیی تەلعەتێکی وا
بڵێسەی دۆزەخی بوخل و حەسەد بیکا بە کۆی زوخاڵ
بە تێغی شەرع و دیرعی وەرع و بەرزی عیلم و گورزی زوهد
خودا بیکەی بەسەر هاوعەسری خۆیا وەک توهەمتەن زاڵکەس
کە ساڵی مەولیدیم پرسی، خیرەد فەرمووی وەکوو باوکی:
بژی یا رب بجاه قائل عِش قَرناً او صد سالحسێبی ئەبجەد: ؟