لە زەمانی حەمە پاشای جافدا زستانێکی قات ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  640 بینین

لە زەمانی حەمە پاشای جافدا زستانێکی قات و قڕ پەیدا ئەبێ و ماڵات هەموو قڕ ئەکا. جافەکان ئەچنە لای حەمە پاشا ئەڵێن: پاشا کوچکت لێ نەوارێ چلەمان کورت کەرەوە ماڵات هیچی نەما هەمووی قڕی کرد. ئەویش ئەڵێ هەر یەک لە چل قەران، قەرانێکم بۆ بێنن تا بیدەم وە چلە و خۆی کورت کاتەوە! ئەوانیش ئەچن بۆی دێنن و ئەیدەنێ!