لە شەیتانیان پرسی تۆ کام دەستەت زۆر خۆش...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  710 بینین

لە شەیتانیان پرسی: تۆ کام دەستەت زۆر خۆش ئەوێ؟ وتی: دەڵاڵ. وتیان: بۆ چی؟ وتی چونکە من بە درۆ و دەلەسەکەیان زۆر زۆر خۆشحاڵ ئەبووم، ئەوان هاتن سوێندی درۆیشیان خستە پاڵی.