شوانێکی زراری ئێوارێ مەڕ دێنێتەوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  792 بینین

شوانێکی زراری، ئێوارێ مەڕ دێنێتەوە بۆ ناوماڵ و بانگ ئەکا: «هۆ ماڵێ واکی! واکتان زایە، دوو واکی هێنایە، هەر واکە واکیتیان، بچن بیهێننەوە». ئیتر ئەو ماڵە لێی تێئەگەن کە ئەمە لەگەڵ ئەوانییەتی، ئەچن مەڕەکە ئەهێننەوە، سەیر ئەکەن دوو بەرخی بووە».